کۆمپانیای میزان العدالة

بۆ پارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی

کۆمپانیای میزان العدالە

ئەرکانەی پارێزەرایەتی

ئەرکانەی پارێزەرایەتی دیاری دەکرێت لەسەر کۆمەڵێک بنەما بەرەچاوکردنی سروشتی هەر کەیسێک بە جیا، بۆ ئەم مەبەستەش شارەزایی پارێزەر و کات و کۆششی بەکارخراو لە هەر کەیسێکدا. 

وە ئەرکانەی پارێزەرایەتی لە کۆمپانیاکەمان پێک دێت لە پێشەکی ئەرکانە وە پاشەکی ئەرکانە کە دوای تەواو بوونی کەیسەکە و، وەرگرتنی پلەی کۆتایی بریاری دادگا تیایدا وە بەشێوەیەکی گشتی ماندوبوونی پارێزەرایەتی بەپێی ئەو رێکەوتنامەیە دەبێت کە لە نێوان کۆمپانیا و کەسی بەرامبەردا ئەنجام دەدرێت کە پەیوەست دەبن پێوەی، ئەمەش بە ڕەچاوکردنی یاسای پارێزەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

تێبینی:

١. کۆمپانیاکەمان پەیوەست نیە بە ئەنجامدانی هەر کارێکی زیادە دوای ئەنجامدانی کارەکەی لە دەرەوەی رێکەوتنی نێوانیان.

٢. تێچونی میرانەی دادوەری و هەر میرانەیەکی تر بە شێوەیەکی گشتی وە کرێی شارەزا دادیەکان وە هەر تێچویەکی تر تایبەت بە داواکە لە ئەستۆی کەسی بەرامبەردایە.

٣. تێچوونی جێبەجێکردنی بریارەکان لە فەرمانگەی پەیوەندیدار ئەرکانەی پارێزەرایەتی تایبەت بە خۆی هەیە، مەگەر رێکەوتنی کۆمپانیاکەمان و کەسی بەرامبەر بە پێچەوانەوە بێ.

پرسیاری یاساییت هەیە؟

2202000 773 964+

    4737171 770 964+